AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٣ ١٦:٤٣

تانکەرێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز ئاگری گرت

تانکەرێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز ئاگری گرت

هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر تیمەکانی چاودێری هێزی دەریایی لە پرۆسەی چاوەدێری و کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، تانکەرێکی هێرشبەریان دەستنیشان کرد کە لە ناوچە سنووردارەکەدا ئاگری گرتبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند ئەم تانکەرە هێرشبەرە هەوڵیدا ناوچەی سنووردار لە دەریای عومان ببڕێت بە کوژاندنەوەی سیستەمی شوێنپێهەڵگرتنی.

گەرووی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتی تەواوی هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی دەریایی سپای پاسداراندای ئێراندایە و بێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەوان هیچ کەشتییەک ناپەڕێتەوە.

News ID 60613

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha